ڕاستەوخۆ

لە سویسرا دژی ئەندامێکی تیمی دانوستانکاری ئێران سکاڵای یاسایی تۆمارکرا

reset font size increase font size

هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی خولی سێیەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە شاری جنێف، هاوڵاتییەکی ئێرانی- سویسریی، سکاڵایەکی لە دژی غەریب ‌ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەندامی شاندی دانوستانکار تۆمارکرد.

ماڵپەڕی رادیۆ فەردا بڵاویکردەوە، بە گوێرەی سکاڵاکە، ئەو بەرپرسەی ئێران تۆمەتبارە بە تاوان دژی مرۆڤایەتی و بەشداریکردن لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران لە ناڕەزایەتییەکانی ناوخۆی ئێران.

هاوکات، پارێزەرانی دۆسیەکە داوایان لە دەسەڵاتدارانی سویسرا کردووە بە زووترین کات ناوبراو دەستگیر بکەن.

لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسانی دادوەریی سویسرا پشتڕاستیان کردەوە، نووسینگەی داواکاری گشتیی سکاڵاکەی پێگەیشتووە و بە گوێرەی رێکارە ئاساییەکان خەریکی لێکۆڵینەوەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.