كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كات، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ئاسمان په‌ڵه هه‌ور بێت و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش نمه باران ببارێت.
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییه‌كانی بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه ده‌ڵێ ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت ،لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات، هەندێککات دەبێتە هەوری تەواو و کەمێک نمەبارانی لەگەڵدایه.
سەبارەت بە سبەی دووشەممەش ده‌ڵێ، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتیش هەندێککات هەوری تەواو دەبێت و نمەباران دەبارێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ 1 بۆ 2 پلە نزم دەبنەوە.