کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) لە ڕاگەیەنراوێکدا بەبۆنەی 4ـی نیسان دەڵێت، "فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی بە دەسەڵاتی دیکتاتۆریی و دژە ژن لە ئێران هێناوە".
کەژار لە ڕاگەیەنراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، "ژنان بە پشتەستن بە فکر و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان و لە ڕێگەی خۆڕێکخستن و یەکگرتوویی، دەتوانن پاشماوەکانی ئەم ڕژێمی ئێران لەناو ببەن و ئێرانێکی پڕ لە زانست، فەلسەفە و پێکەوە ژیانی گەلان بونیاد بنێنەوە".
لە ڕاگەیەنراوەکەدا بانگەوازی ئاڕاستەی سەرجەم ژنانی کورد، لۆڕ، ئازەری، بەلووچ، فارس و پێکهاتەکانی دیکە کراوە، تاوەکو لەم قۆناغە مێژووییەدا، بە ڕۆحی بەرخودانی ساڵی ڕابردوو، بەشداری لە چاندنی تۆویی ژیانی ئازاد دا بکەن.
ئەوەش هاتووە، وێڕای پیرۆزبایی ڕۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان و ساڵیادی دامەزراندنی پژاک، دووپاتی دەکەینەوە، ئایندەی ئێران بە دەستی ژنانی تێکۆشەر و ئازادیخواز دەنووسرێتەوە.