خێزانی ڕۆژ وڵات کزماز کە بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراوە، داوای کردنەوەی دۆسیەی کچەکەیان دەکەن و پۆلیس بە کەمتەرخەم دەزانن لە بەدواداچوونی ڕاستییەکان.
ئاژانسی یەنی یاشام ڕایگەیاند، خێزانی ڕۆژ وڵات کزماز کە بەشێوەیەکی گوماناوی لە ساڵی 2024دا کوژراوە، داوای لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کوژرانی کچەکەیان دەکەن و ئاماژەیان بەوەکردووە، پۆلیس بە بیانوی لە کارکەوتنی کامێراکان بەدواداچوونی بۆ دۆسییەی کچەکەیان نەکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کەسوکاری ڕۆژ وڵات کزماز، کە هاوڕێی نزیکی گوڵستان دۆکوو بووە، داوای کردنەوەی دۆسییەی کچەکەیان کردووە. هاوکات ئاماژەیان بەوەکردووە، پۆلیس بە بیانووی نەبوونی بەڵگەی پێویست، کەمتەرخەمیی کردووە لە لێکۆڵینەوەکان و دۆسییەکەی داخستووە.
خوشکی ڕۆژ وڵات کزماز دەڵێت، دوای لە ماڵ دەرچوونی ڕۆژ و دیارنەمانی سەردانی بنکەی پۆلیسییان کردووە، بەڵام پۆلیس بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە نەکردووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی گەڕان و بەدواداچوونی خۆیان دوای دوو ڕۆژ لە دیارنەمانی، تەرمی ڕۆژ لەسەر ڕێگەی بەنداوی "ئڵسو" دەدۆزنەوە.
خوشکی ڕۆژ گوتیشی، پۆلیس تەنها بەبیانووی کوردبوونەوە، بەدواداچوونی بۆ دۆسییەی خوشکەکەی نەکردووە. ئەوەشی ئاشکرا کرد، کزماز یەکێک بووە لەو کەسانەی بە دوای تەرمی گوڵستان دۆکوودا گەڕاوەو گومانیان لەوە هەیە، کوشتنی کچەکەیان پەیوەندیی بە دۆسییەی گوڵستانەوە هەبێت.