شانۆگەریی "بێدەنگ بە" لە نوسینی عەلی هاس و دەرهێنانی باریش جەلیلئۆغڵو، لەسەر تەختەی شانۆی تاوەر لە لەندەن نمایش کرا.
ئەم بەرهەمە هونەرییە باس لەو بێدەنگییە بەکۆمەڵە دەکات کە لە کاتی ڕوودانی تاوانەکاندا لەناو کۆمەڵگەدا بهدی دهكرێت و دەبێتەهۆی شاردنەوەی بکوژە ڕاستەقینەکان.
نمایشەکە بە بەکارهێنانی زمانی جەستە و مۆسیقای کوردیی زیندوو، توانی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ویژدانی لەگەڵ بینەراندا دروست بکات.
لە نمایشەکەدا، لە ڕێگەی کارەکتەرەکانی وەک موختار، مەلا و دادوەر، لایەنە کانی بێدادی نیشان دەدرێن. عەلی هاس، نووسەری نمایشەکە، جەخت لەوە دەکاتەوە، بێدەنگی دەبێتە هاوکاری سەرەکی بۆ تاوانباران تاوهكو له تاوانهكانیان بهردهوام بن.
ئەم شانۆگەرییە وەک ڕەنگدانەوەیەک بۆ ئەو بێدەنگییەی بەرانبەر بە کوشتنی منداڵانی وەک نارین گوران له ئامهد و گوڵستان دۆکو لە دێرسم، ڕۆژین کێبایش لە وان كه ههرسێكیان له باكووری كوردستانن، پێشکەش کرا و داوای شکاندنی بێدەنگیی کۆمەڵایەتی دەکات.