ڕاستەوخۆ

نانی بەیانی وان؛ براندێکی جیهانی کە ناوی چووەتە نێو کتێبی گێنس

reset font size increase font size

نانە بەیانییە ناودارەی شاری وانی باکووری کوردستان، بەهۆی دەوڵەمەندی و ڕەسەنایەتییەکەیەوە، بووەتە یەکێک لە گرنگترین براندە گەشتیاری، ئابووری و فەرهەنگییەکانی ناوچەکە و ساڵانە سەرنجی سەدان هەزار گەشتیار بۆ خۆی ڕادەکێشێت.

نەجدەت تەقوا، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی وان (Van TSO) ڕاگەیاند، نانی بەیانی وان تەنیا کلتوورێکی نانخواردنی بەیانیان نییە، بەڵکو هێمایەکی دێرینی پێکەوەژیان و بەخشندەیی کۆمەڵگەکەیە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە نانی بەیانی ئەم شارە ناوبانگێکی نێودەوڵەتی هەیە، بەتایبەت دوای ئەوەی لە ساڵی 2014دا بە کۆکردنەوەی 51 هەزار و 793 کەس کە لە یەک بۆ نانخواردن، توانی ڕیکۆردی پێشووی ئەمریکا بشکێنێت و ناوی وان لە کتێبی پێوانەیی گێنسدا تۆمار بکات.

سەرۆکی ژووری بازرگانیی وان، نهێنیی بەشێک لە دەوڵەمەندیی ئەم نانە بەیانییە دەگێڕێتەوە بۆ بوونی زیاتر لە 3 ملیۆن و 500 هەزار سەر مەڕومەڵات لە سنووری پارێزگای واندا، هۆکاری سەرەکیی کوالێتی بەرز و دەوڵەمەندیی بەرهەمە شیرەمەنییەکانی ئەم خوانەیە.

 پێکهاتە سەرەکییەکانی ئەم سفرە کلتوورییە بریتین لە:

پەنیری کێوی (Otlu Peynir): کە بە گیای کێوی و بۆنخۆشی چیاکانی کوردستان دروست دەکرێت.

مورته‌غه‌ (Murtuğa): پێکهاتەیەکی کلتوورییە لە ئارد، ڕۆنی کەرە و هێلکە.

کائوت (Kavut): جۆرە حەڵوایەکی کۆنی کوردییە کە لە گەنمی هاڕراو و دۆشاو یان هەنگوین دروست دەکرێت.

کەرە و هەنگوینی سروشتیی چیاکان.

هەروەها کۆڵەکەیەکی گرنگی گەشتوگوزار و ئابووری ئێستا لە شاری وانە کە زیاتر لە 100 هۆڵی فەرمی و گەورەی تایبەت بە پێشکەشکردنی نانی بەیانی کاردەکەن کە هەلی کاریان بۆ سەدان کەس ڕەخساندووە.

ئەم کلتوورە ڕۆڵێکی کارا دەگێڕێت لە ڕاکێشانی گەشتیاراندا، بە جۆرێک ساڵانە نزیکەی 1 ملیۆن گەشتیار کە زۆربەیان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوەن، تەنیا بۆ تاقیکردنەوەی ئەم خوانە ڕەسەنە سەردانی وان دەکەن.

یوسف کۆناک، تەمەن 61 ساڵ، کە لە ساڵی 1975ەوە چێشتخانەی ناوداری (Bak Hele Bak) بەڕێوەدەبات و خۆی وەک "باڵیۆزی کلتووری نانی بەیانیی وان" دەناسێنێت، لەبارەی تێکەڵبوونی کلتوورەکانەوە دەڵێت؛

"لای ئێمە خزمەتی هەموو کەس دەکرێت بێ جیاوازی، لەنێو کلتووردا مرۆڤەکان هەن و هەمووان یەکسانن. لێرە ماڵی کلتووری نانی بەیانییە."

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.