ڕاستەوخۆ

له‌ کەرکوک باندێكی دزینی ماتۆڕسكیل دەستگیركرا

reset font size increase font size

پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی باندێکیان بە تۆمەتی دزینی دەیان ماتۆڕسکیل راگەیاند كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا 22 ماتۆڕسكیلیان دزی بوو.

بە پێی راگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕەحیماوە دوای بەدواداچوونێکی ورد، توانیان باندێكی دزینی ماتۆڕسكیل دەستگیربکەن.

ده‌شڵێ، دوای دەستگیرکردنیان و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی، ئەندامانی باندەکە دانیان بەوەدا ناوە کە 22 ماتۆڕسکیلیان لە ناوچە جیاجیاکانی کەرکووک دزیوە، لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوەداوە، تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون، تاوەکو ڕەوانەی دادگا بکرێن و بەپێی یاسا سزا بدرێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.