ڕاستەوخۆ

قۆناغی یەکەمی یەکخستنی پەروەردە لە حەسەکە سەرکەوتوو بوو

reset font size increase font size

بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی کەرتی خوێندن لە ڕ‌ۆژئاوای کوردستان، پڕۆسەی یەکخستنی دامەزراوە پەروەردەییەکان لە پارێزگای حەسەکە دەست پێ کرد و قۆناغی یەکەمی کارەکان بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.

لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی (29) ی کانوونی دووەمی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکوومەتی کاتیی سووریا، هەنگاوە کردەییەکان بۆ یەکخستنی لایەنی کارگێڕی و پڕۆگرامی خوێندن لە ناوچەکە گیرانە بەر.

عەدنان بەری، بەڕێوەبەری پەروەردە و فێرکردن لە حەسەکە، لە بارەی وردەکاریی پڕۆسەکە ڕایگەیاند، میکانیزمی یەکخستنەکە لە سەر دوو تەوەرەی سەرەکی (ناوەرۆکی بابەتەکان و زمانی خوێندن) و (لایەنی کارگێڕی و پەیوەست بوون بە وەزارەت) بەڕێوە دەچێت و گوتی: "قۆناغی یەکەم بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات و لە قۆناغی دووەم دا چەندین بەڕێوەبەرایەتیمان یەکخستووە، کە بە هۆیەوە ژمارەی مامۆستایان گەیشتووەتە نزیکەی (33) هەزار مامۆستا".

بەڕێوەبەری پەروەردەی حەسەکە ئاماژەی بە ئەویش کرد، گۆڕانکاریی لە ناوەندەکانی تاقیکردنەوە دا دەکرێت و ڕاشیگەیاند: "ئەمساڵ تاقیکردنەوەکان لە شەش ناوچەی جیاواز (حەسەکە، قامیشلۆ، شەدادیە، تل کۆچەر، دێرک و سەرێ کانی) بەڕێوە دەچن، هەروەهایش تاقیکردنەوەکانی پڕۆگرامی بەڕێوەبەریی خۆسەر لە ژێر چاودێریی وەزارەتی پەروەردە دا دەبن".

عەدنان بەری جەختی لە ئەویش کردەوە، گۆڕانکاریی لە ناوی بەشێک لە خوێندنگەکان دەکرێت و گوتیشی: "ناوی قوتابخانەکان بە جۆرێک دەگۆڕدرێن، کە گوزارشت لە پێشەنگ و کەسایەتییە دیارەکانی سەرجەم پێکهاتە نەتەوەییە جیاوازەکان بکەن، هەروەهایش مامۆستایانیش بە پێی بڕوانامە و ساڵانی خزمەتیان لە شوێنی گونجاو دا دەمەزرێنەوە".

باشوری کوردستان
نوچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.