ڕاستەوخۆ

بەریتانیا: لە گەرووی هورمز دوو کەشتیی نەوت و گاز بە ئامانج گیرا

reset font size increase font size

دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا ڕایگەیاند، لە ڕێڕەوی ئاویی گەرووی هورمز، دوو کەشتیی گوێزەرەوەی نەوت و گازی شل بەهۆی بەرکەوتنیان بە "تەنی نەناسراو" زیانیان پێگەیشتووە.

لە ڕووداوی یەکەمدا، کەشتییەکی گوێزەرەوەی نەوت لە کاتی چوونەژوورەوەی بۆ نێو تەنگەکە پێکراوە، بەهۆیەوە دوو ئەندامی تیمی کەشتییەکە بریندار بوون، بەڵام کەشتییەکە بەبێ کێشەی تەکنیکی توانیویەتی بەردەوامی بە گەشتەکەی بدات.

لای خۆشییەوە کۆمپانیای (ڤانگارد تێک)ی بەریتانی بۆ ئاسایشی دەریایی ئاشکرای کرد، کەشتییەکە ناوی (ئێڵ ئەی ستێفانی)یە و بە ئاڵای بەریتانیاوە بەرەو کەنداو ڕۆیشتووە، پێش ئەوەی لە ڕێگەی درۆنێکەوە بکرێتە ئامانج.

هاوکات لە هەمان ڕۆژدا، دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا ڕوداوێکی دیکەی لە هەمان ناوچەدا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، کەشتییەکی گواستنەوەی گازی شل (LNG) پێکراوە، بەڵام لەو ڕوداوەدا هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە و کەشتییەکەش توانیویەتی درێژە بە گەشتەکەی بدات.

ئەم ئاڵۆزییانە لە کاتێکدایە، دوای هەڵگیرسانی شەڕ و گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، گەرووی ستراتیژیی هورمز بووەتە گۆڕەپانی پێکدادان و چەندین کەشتیی بازرگانی بوونەتە ئامانج.

ئێران هەوڵ دەدات کۆنترۆڵی ئەو ڕێڕەوە ئاوییە بگرێتە دەست تاوەکو وەک کارتی گوشار لە بەرامبەر ئەمریکا بەکاریبهێنێت، لە بەرامبەردا ئەمریکا گەمارۆی بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا سەپاندووە و هەردوو لا هێرش دەکەنە سەر ئەو کەشتییانەی پابەندی ڕێکارەکانیان نابن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.