ڕاستەوخۆ

عێراقچی: پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نەتانیاهۆ بووە هۆی شکستهێنانی دانوستاندنەکان

reset font size increase font size

عەباس عێراقچی ڕایگەیاند، بەهۆی پەیوەندییە تەلەفۆنییە نهێنییەکەی بنیامین نەتانیاهۆ لەگەڵ شاندی ئەمریکی دانوستاندنەکانی ئیسلام ئاباد شکستی هێناوە.

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دەستێوەردانەکانی ئیسرائیل و هەڵوێستە نادیپلۆماسییەکانی شاندە ئەمریکییەکە بوونە هۆکاری بێ ئەنجامبوونی گفتۆگۆکان.

ئاشکراشیکردووە، کە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندی بە جی دی ڤانس کردووە و ئەم پەیوەندییەش سەرنجی شاندە ئەمریکییەکەی لەسەر دانوستاندنەکان گۆڕیوە بۆ پاراستنی بەرژوەندییەکانی ئیسرائیل کە ئەم بابەتە پێچەوانەی ئەو خاڵانە بووە کە پێشتر هەردوولا لەسەرى ڕێککەوتوون.

گوتیشی، ئێمە بەتەواوەتی لە ڕەفتارەکانی ئەمریکا نائومێد بووین، چونکە هەوڵییان داوە ئەو ئامانجانە بەدەست بهێنن کە لە ڕێگەی جەنگەوە نەیانتوانیوە بەدەستیبهێنن، ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئێران بەنیازپاکییەوە بەشداری دانوستاندنەکان بووە، بەڵام لایەنی بەرامبەر نەیویستووە بگەن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.