دوای دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن و چوونەوەی خوێندکاران بۆ ناو خوێندنگاکان،هەرلەوبارەیەوە تەندروستی ڕاپەڕین ئاگاداری فرۆشگای سەرجەم خوێندنگاکان دەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی راپەڕین لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەپێناو تەندروستی خوێندکاران سەرجەم خاوەن فرۆشگای ناوەندەکانی خوێندن پێویستە سەرجەم کاڵا و خواردن و خواردنەوەکانیان پێداچوونەوەی بۆ بکەنەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە رووی بەروار بەسەرچوون یاخود تام و بۆن و شێوەیان گۆڕاوە لە فرۆشگاکان نەیفرۆشن و جیای بکەنەوە و رادەستی ئیدارەی ناوەندەکانی خوێندن بکرێن.