ڕاستەوخۆ

دوو فەرمانبەری فەرمانگەی تۆماری خانوبەرەی نەجەف بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکران

reset font size increase font size

هێزە ئەمنییە تایبەتەکانی دژ بە گەندەڵی لە عێراق، لە ئۆپراسیۆنێکدا لەسەر بنەمای زانیاریی ورد، دوو فەرمانبەری فەرمانگەی تۆماری خانوبەرەی پارێزگای نەجەفیان دەستگیر کرد.

دەستگیرکردنی ئەم دوو فەرمانبەرە بە تۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەکانی گەندەڵی، پارەخواردن و خراپبەکارهێنانی دەسەڵاتەکانیان هاتووە بۆ دەستکەوتی تایبەتی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئەمنی، هەردوو تۆمەتبارەکە لە بەشی فایل و دۆسیە ڕۆیشتووەکانی فەرمانگەکەدا کاریان کردووە. پرۆسەی دەستگیرکردنەکەشیان دوای لێکۆڵینەوەی بەردەوام و لەسەر بنەمای دانپێدانانی تۆمەتبارانی پێشتری کەیسەکانی گەندەڵی ئەنجام دراوە، کە بەپێی بڕیاری دادوەر فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچووبوو.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.