ڕاستەوخۆ

سیپان حەمۆ: تۆمەتبارانی شەهیدکردنی سیپان هیزنی دەبێت سزای دادپەروەرانە وەرگرن

reset font size increase font size

لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا، فەرماندە سێپان حەمۆ پرسە و هاوسۆزی قووڵی خۆی ئاراستەی کەسوکاری شەهید (سامێ شیخموس حەسۆ) کرد، کە لە ئەنجامی تاوانێکی تیرۆریستی و غەدرانەدا لە لێوای حسەکە گیانی لەدەستدا، پاش ئەوەی ساڵانێکی زۆر لە خزمەتکردن و پاراستنی ئارامی ناوچەکە و خەڵکەکەی بەڕێکردبوو.


حەمۆ لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، توندترین سەرکۆنەی بۆ هەر وتار و ئاراستەیەکی ڕاگەیاندن دەربڕی کە بانگەشە بۆ توندوتیژی و کوشتن دەکات، و داوای لە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و هاووڵاتییان کرد کە تەبا بن، خۆبگرن و ڕێگە نەدەن کەسانی ئاژاوەگێڕ دۆخەکە بەرەو ئاراستەیەکی مەترسیدار ببەن.


لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ئاماژەی بەوە دا کە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستبەجێ دەستیان کردووە بە ئۆپەراسیۆن و هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە، لە ئەنجامیشدا ژمارەیەک لەو کەسانەی کە تێوەگلاون لەو تاوانە دەستگیر کراون، جەختیشی لەوە کردەوە کە لێپرسینەوە و بەدواداچوون بەردەوام دەبێت تاوەکو سەرجەم تومەتباران دەستگیر دەکرێن و دەدرێنە دادگا بۆ ئەوەی سزای شایستە و دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.