بەهای تمەنی ئێرانی بەردەوامە لە دابهزین و ئەمڕۆش گەیشتە نزمترین ئاست لە مێژووی ئەو وڵاتەدا، ئهمڕۆ یهكشهممه بەهای یەک دۆلار لە بەرامبەر 165 هەزار و 200 تمەن ئاڵوگۆڕی پێوە کرا.
تەنها لە ماوەی یەک هەفتەدا بەهای دۆلار بەرامبەر تمەن، بەڕێژەی 2.69٪ و لە ماوەی شەش مانگی رابردووشدا 67.47٪ بەرزبووەتەوە، بەهۆیەوە ئابووری ئێران لە داڕمانی یەکجارەکی نزیکبووەتەوە.
هۆکاری زیاتر داشکانی بەهای تمەن دەگەڕێتەوە بۆ هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر تاران، سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا بۆسەر ئێران، کە لە دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی 1979، بەردەوام ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا سزایان بەسەر ئێراندا سەپاندووە.