رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و دوو هێرشه راگه‌یاند كه‌دره‌نگانی شه‌وی رابردوو كراو‌نه‌ته سه‌ر سوپای سوریا، داواش له چه‌كداره‌كانی ده‌كات شه‌ڕی حكومه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌رع بكه‌ن.
له راگه‌یه‌نراوێكدا رێكخرای داعش ده‌ڵێت، له شاری مه‌یادینی پارێزگای دێره‌زور كه‌سێكی سه‌ر به ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌رع كوشتووه، له شاری ره‌قه‌ش دوو سه‌ربازی دیكه‌ی سوپای سوریایان كوشتووه.
رێكخراوه‌كه له په‌یامێكی ده‌نگیشدا داوای له چه‌كداره‌كانی كردووه شه‌ڕی حكومه‌تی سوریا بكه‌ن.
ئه‌بو حوزه‌یفه ئه‌نساری وته‌بێژی رێكخراوی داعش، سوپاكه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رعی به هه‌ڵگه‌ڕاوه له دین و كافر ناوبرد و داوای له سه‌ربازانی سوپای شام كرد دژی سوپاكه‌ی شه‌رع و رژێمه‌كه‌ی بجه‌نگن و وڵات له چنگییان رزگار بكه‌ن.
ئه‌حمه‌د شه‌رع كه به ئه‌بومحه‌مه‌د جۆلانی ده‌ناسرا، له مانگی 12ی 2024 ه‌وه دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست.
له ساڵی 2025 یشه‌وه حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع بووه‌ته ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش.