سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسدارنی ئێران، را‌گرتن و سنووردارکردنی هێڵەکانی ئەنتێرنێت لە ئێرانی بۆ رێگرتن لە جێبەجێکردنی پڕۆژیەک گەڕاندەوە، کە ئەو بە کودەتا ناوی برد.
مەجید خادمی، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ میدیایەکی نزیک لە عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئیران رایگەیاند، لە ئاڵۆزییەکانی رابردووی ئێران‌دا، تۆرە کۆمەڵایەتییەکان کرابوونە چەکی سەرەکی بۆ تێکدانی ئاسایش.
وتیشی، لاوازیی حکومەت لە کۆنترۆڵکردنی ئینته‌رنێت، وایکردووە ببێتە چەکێک دژی بەرژەوەندییە کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئەمنییەکان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، کۆمپانیا گەورەکانی وەک مێتا و پلاتفۆرمەکانی ئێکس و تێلێگرام، لە ئاڵؤزییەکاندا رۆڵی کاریگەر و راستەوخۆیان بوو، بە جۆرێک کە تەنیا لە یەک رۆژدا، چالاکیی رۆبۆتەکان و بڵاوکردنەوەی تویتە وروژێنەرەکانیان، بۆ دە هێندە زیادیکرد.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی ئێران‌دا، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته ته‌واوی تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندیكردنی پچڕاند ئه‌وه‌ش وایكرد دوای چه‌ند رۆژێك به‌شێك له پێشلكارییه‌كانی هێزه‌كانی حكومه‌ت به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران بڵاوببنه‌وه.