دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ترووس سۆشیاڵ" ڕایگەیاند، ئێران بەخێرایی و بە پەرۆشییەوە دەیەوێت ڕێککەوتن بکات، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەسەر بەشداریکردنی واشنتۆن لە لایەن ئەوەوە دەدرێت.
ترەمپ نووسیویەتی: "وڵاتە شکستخواردووەکەی ئێران دەیەوێت بەخێرایی و زۆر بە پەرۆشییەوە ڕێککەوتنێک بکات. من بڕیار دەدەم کە ئایا ئەمریکا بەشداری دەکات یان نا - کە ئێمە کراوەین بۆ ئەو بیرۆکەیە".
ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بەردەوامن و ئاژانسی هەواڵی عومان ڕایگەیاندبوو کۆبوونەوەی پێشبینیکراوی شاری سەلالە لە نێوان ئێران و وڵاتانی کەنداو سەبارەت بە داهاتووی تەنگەی هورمز دواخراوە، بە مەبەستی ڕەخساندنی زەمینەیەک بۆ دیالۆگێکی بەرهەمدار.
لەگەڵ بەردەوامیی گوتوێژەکانی نێوان تاران و مەسقەت، بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان جەختی لەسەر بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە.