ڕاستەوخۆ

موحسن ڕەزایی ستراتیژیی نوێی ئێرانی بۆ بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز ڕاگەیاند

reset font size increase font size

بەرپرسێکی باڵای ئێران ڕایگەیاند، تاران ستراتیژییەکی نوێی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز پەسەند کردووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا ناوچەیەکی توندتری قەدەغەکراو لە ناوچەکەدا دیاری دەکات.

موحسن ڕەزایی، بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە دا کە ئەمریکا هەوڵدەدات لە ڕێگەی کوژاندنەوەی ئامێرەکانەوە لە شەوەکاندا چەند کەشتییەک تێپەڕێنێت، بەڵام جەختی کردەوە کە ئەمە بە مانای ئاساییبوونەوەی دۆخی گەرووەکە نایەت و هیچ کەشتییەک بە سەلامەتی تێپەڕ نابێت.

ڕەزایی ئەوەشی خستە ڕوو، کە تا ئێستا بڕیاری کۆتایی بۆ نوقمکردنی کەشتییەکان نەدراوە بە مەبەستی پێشگرتن لە کارەساتی ژینگەیی و ڕژانی نەوت لە ناوچەکەدا، بەڵام جەختیکردەوە کە کەشتییەکان زیانی گەورەیان بەرکەوتووە.

بەگوێرەی لێدوانەکەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، لە ڕۆژان و هەفتەکانی داهاتوودا ناوچەیەکی نوێی قەدەغەکراو لە دەرەوەی گەرووی هورمز ڕادەگەیەنرێت، کە لە هێڵی گەمارۆی هێزی دەریایی ئەمریکاوە دەست پێدەکات و تاوەکو قوڵایی کەنداو درێژدەبێتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.