بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند، کۆکردنەوەی بەرهەمی هەڵوژە لە باخەکانی پارێزگاکە دەستی پێکردووە و تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
تەوحید مەنافی، بە ئاژانسی هەواڵی ئیسنای گوتووە، زیاتر لە ٢٥٠٠ هێکتار باخی هەڵوژە لە ورمێ هەیە و پێشبینی دەکەن، ئەمساڵ زیاتر لە ٢٨ هەزار تۆن هەڵوژە لە باخەکانی پارێزگاکە کۆبکرێتەوە و ڕەوانەی بازاڕەکان بکرێت.
دەشڵێ، هەڵوژەی ورمێ نەک هەر پێویستییەکانی ناوخۆی ئێران پڕ دەکاتەوە، بەڵکو بۆ وڵاتانی دراوسێش هاوردە دەکرێت و بۆ چەندین مەبەستی جیاواز بەکار دەهێنرێت و چەندین جۆر پیشەسازی تایبەت بە ئەم بەرهەمە لە ناوچەکەدا هەیە.
پارێزگای ورمێ یەکێکە لە ناوەندە سەرەکییەکانی کشتوکاڵ و باخداری لە ئاستی ئێراندا، کە لە بەرهەمهێنانی زۆرێک لە میوەکاندا ساڵانە پلەکانی یەک تا پێنجەمی ئێران بەدەست دەهێنێت.