ڕاستەوخۆ

بڕینەوەی دارەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە کاردانەوەی توندی لێکەوتووەتەوە

reset font size increase font size

کاردانەوەکان لەسەر پرسی بڕینەوەی دارەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە بەردەوامن، لە کاتێکدا پارێزگاری دهۆک ڕەتی دەکاتەوە دارەکان هی هەرێمی کوردستان بن، سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەکات، دارەکان لە ناوچەکانی شیلادزێ و ئامێدییەوە دەبڕدرێنەوە و ده‌برێن بۆ تورکیا و لەم بارەیەشەوە سکاڵا لای وەزارەتی ژینگەی عێراق تۆمار کراوە.

ماوەیەکە دیمەنی بڕینەوەی دارەکان سۆشیاڵ میدیای تەنیوە و هاوڵاتییان و ڕێکخراوە ژینگەیییەکان ناڕەزاییان دەردەبڕن، لە بەرامبەردا عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، ڕایگەیاند، دارەکان لە ناو خاکی تورکیاوە دەبڕدرێنەوە و پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە نییە، بەڵکو تەنیا بۆ فرۆشتن دەهێندرێنە ناوچەکە.

ملکۆ بازیانی، سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان، لێدوانەکەی پارێزگاری دهۆکی ڕەت کردەوە و ئاماژەی بەوەدا، لە سەردانێکیان بۆ لای کۆسوڵی تورکیا پێیان ڕاگەیەندراوە، دارەکان کڕدراون، بێ ئەوەی دیار بێت لە کێ و لە کوێ کڕدراون و دووپاتی کردەوە، دارەکان لە ناوچەکانی بەرواری باڵا، شیلادزێ و ئامێدییەوە دەبڕدرێن و دەبرێنە دەرەوەی وڵات.

پرسی چارەسەریی بڕینەوەی دارەکان سنوری هەرێمی کوردستانی بڕیوە و ژینگەپارێزان دۆسیەکەیان بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی ڕەوانەی وەزارەتی ژینگەی عێراق کردووە تاوەکو هەڵوێستێکی جدی لە بەرامبەر ئەم دیاردەیە هەبێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.