ڕاستەوخۆ

سۆمۆ: داهاتی نەوتی عێراق لە دوو مانگدا دەگاتە 2.3 ملیار دۆلار

reset font size increase font size

کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکرای کرد، عێراق لە مانگەکانی مایس و حوزەیراندا 32.1 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە و داهاتی 2.3 ملیار دۆلاری بەدەستهێناوە، ئەمەش بەردەوامیی دابەزینی هەناردەی نەوتی وڵاتەکەیە لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی ئێران لە کۆتایی مانگی شوباتەوە.

بەگوێرەی ئامارەکان، 20.2 ملیۆن بەرمیل لە بەسرەوە، 10.3 ملیۆن بەرمیل لە کەرکووکەوە و 1.56 ملیۆن بەرمیل لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان هەناردە کراون.

دابەزینی فرۆشی نەوت بۆ بەردەوامیی ئاستەنگییەکانی هاتووچۆ لە گەرووی هورمز دەگەڕێتەوە.

بەهۆی گرژییەکانەوە، هەناردەی عێراق لە مانگی ئاداردا بۆ 18.6 ملیۆن بەرمیل دابەزی، لە کاتێکدا لە شوباتدا زیاتر لە 99 ملیۆن بەرمیل بوو.

لەبەرامبەردا، عێراق هەوڵەکانی بۆ هەناردەکردن لە ڕێگەی ڕێڕەوە بەدیلەکان چڕکردووەتەوە؛

وەزارەتی نەوتی عێراقیش ڕایگەیاندووە کە هێڵی بۆریی تورکیا - عێراق لە قۆناغی کۆتاییدایە بۆ هەناردەکردنی ڕۆژانە تا 350 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.