به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه، سوپای پاكستان ئاگربه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت، تاوه‌كو سێ ڕۆژی دیكه هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان ڕاده‌گرن.
ئایەتوڵا تاتار، وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی پاكستان ڕایگه‌یاند، لەسەر داوای قەتەر و سعودیە بەهۆی جەژنەوە ئاگربەستی کاتیمان ڕاگەیاندووە و دوای تەواوبوونی جەژنی ڕەمەزان دەست بە هێرشەکانمان دەکەینەوە.
لە 22ـی شوباتەوە، پاکستان هێرشی بۆ سەر ئەفغانستان ده‌ستپێكردووه و لە کۆتا هێرشیدا کە بۆ سەر نەخۆشخانەی تایبەت بە توشبووانی ماددە هۆشبەرەکان بوو 400 کەس گیانیان لەدەستدا.
حكومه‌تی پاكستان، كابوڵ به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه گروپی تاڵیبانی پاكستانی داڵده داوه و هاوكارییان ده‌كات، ئه‌وه‌ش به مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ئیسلام ئاباد ده‌زانێت.