لە شەش مانگی داهاتوودا ڕوسیا هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان ئەنجام دەدات و نزیکەی سێ مانگی دیکەیش بانگەشەی هەڵبژاردن بە فەرمی دەستپێدەکات، پارتەکانیش بیر لە زیادکردنی نوێنەرایەتیی ژنان دەکەنەوە.
لە چاوەڕوانی ئەم بۆنەیەدا، پڕۆژەیەکی نوێ لە ڕوسیا دەستپێدەکات بۆ ئەوەی هەفتانە ڕاپۆرت لەسەر ئەوەی کە پارتە ڕوسییەکان لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا چییان کردووە، چەندە ڕووماڵی میدیا و سۆشیال میدیایان کردووە و چۆن بە گوتەی شارەزایان، هەموو ئەمانە کاریگەرییان لەسەر ئاسۆی هەڵبژاردنی کاندیدەکانی داهاتوو دەبێت. هەروەها لێکۆڵینەوە لەوە دەکرێت کە پڕۆژەکە چۆن کاریگەری لەسەر کۆمەڵگەی ژنان دەبێت و چ دەرفەتێکیان بۆ دەکاتەوە.
تەنانەت “پرسی ژنان” لە پرسە ڕێکارەکانی پەرلەمانیش تێپەڕیوە. دۆما (پەرلەمانی ڕوسیا) پێنج نوێنەری بۆ کۆمیسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنەکان پەسەند کرد و دوو لە ئەندامە نوێیەکانیش ژنن. پارتی لیبراڵ دیموکراتی ڕوسیا، ئەندامانی کۆمسیۆنی بۆ ژنان گۆڕی، هاوکات نەوەی نوێ کە بۆ یەکەمجار مافی ناردنی نوێنەری بۆ کۆمیسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردن وەرگرت، ئەم پۆستەی بە ژنێک سپارد.
ڕوسیای یەکگرتوو لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا تاڕادەیەک بێدەنگ بوو لەسەر پرسی زیادکردنی ڕێژەی ژنان، هەروەها لە پرسی مافەکانی ژنان و لاواز بوو لە گرتنەبەری هەنگاوی کۆنکرێتی، ئێستا دەیانەوێت نوێنەرایەتیی ژنان لە پەرلەمان زیاد بکەن.