ڕاستەوخۆ

پارتی سەوزی دیموکرات: بێ یەکڕیزی کورد بەرەو کۆمەڵکوژی دەچێت

reset font size increase font size

شیرین عەباس، بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی سەوزی دیموکرات، داوا لە حزبە کوردییەکان دەکات بەپەلە ناکۆکییەکانیان بەلاوە بنێن و بۆ ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژی، کۆنگرەی نەتەوەیی ببەستن. جەختیش دەکاتەوە کە دۆزی کورد تەنها بە یەکڕیزی مسۆگەر دەبێت.

شیرین عەباس ڕایگەیاند، ناوچەکە بە سەدەیەکی نوێدا تێدەپەڕێت، پێویستە کورد جێگەی خۆی لە نەخشەی سیاسی نوێدا بکاتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش، داوای دروستکردنی مەرجەعێکی کوردی دەکات کە لەسەر بنەمای زانست و سیاسەت کار بکات.

ئەو بەرپرسەی پارتی سەوز دەڵێت، یەکڕیزی گەلی کورد بە ژنان دەست پێدەکات و بونیاد دەنرێت. پێویستە کۆنگرەیەک بۆ ژنانی هەر چوار پارچەی کوردستان ببەسترێت و سەرکردایەتی پڕۆژەی یەکڕیزی بکەن.

شیرین عەباس جەختی کردەوە، کە دەبێت دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژاڤا بپارێزرێن و مافەکانی کورد لە دەستووری داهاتووی سوریادا جێگیر بکرێن، پێش ئەوەی قەیرانی نوێ بەرۆکی ناوچەکە بگرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.