ڕاستەوخۆ

ژنانی دەم پارتی: هێرشێکی توند هەیە، بەڵام ئیرادەی ژنان پاشەکشە ناکات

reset font size increase font size

لە میانەی کۆنفڕانسی ژنانی بەڕێوەبەرایەتییە خۆجێییەکان لە شاری ئامەد، گوڵیستان ئاتاسۆی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی بەڕێوەبەرایەتییە خۆجێییەکانی دەم پارتی، جەختی لەوە کردەوە، سەرەڕای بوونی هێرشێکی سیستماتیک بۆ سەر ئیرادەی ژنان، بەردەوامن لە خۆڕێکخستن و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد.

گوڵیستان ئاتاسۆی ئاماژەی بەوە کرد، سەرەڕای ئەوەی هێرشێکی توند دەکرێتە سەر ئەم ئیرادەیە، بەڵام ژنان بە پێداگرییەوە وەستاون و ڕێکخستنەکانیان بەهێزتر دەکەن.

پەیامێکی دیاریکراوی کۆنفڕانسەکە ئەوەیە، ئەگەر ژنان لە دنیابینی و بیرکردنەوەی خۆیان دوور بکەونەوە، دەکەونە تەڵەی سیستەمی سەرمایەداری.

ئەندامەکەی کۆمیتەی ناوەندیی بەڕێوەبەرایەتییە خۆجێییەکانی دەم پارتی گوتی، شێوازی کارکردنی بەڕێوەبەرایەتییە خۆجێییەکانی ژنان لەسەر بنەمای ڕەخنە و خۆڕەخنەدان دەبێت.

کۆنفڕانسەکە بە بەشداریی چەندین هاوسەرۆکی شارەوانی و ئەندامانی ئەنجوومەن بە جلی نەتەوەییەوە دەستی پێکرد و دوای پێشکەشکردنی گوتارە سەرەکییەکان، درێژەی کۆنفڕانسەکە بە ڕووی دەزگاکانی ڕاگەیاندندا داخران.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.