ڕاستەوخۆ

تولای هاتیمۆغۆلاری: دەبێت یاسای چوارچێوە ببێتە زەمینەی یاسایی بۆ چارەسەری دیموکراتی

reset font size increase font size

هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان (دەم پارتی)، تولای هاتیمۆغۆلاری ڕایگەیاند، پێویستە یاسای چوارچێوە ببێتە بنەمایەکی یاسایی تۆکمە بۆ چارەسەری دیموکراتییانەی پرسی کورد و جەختیشی کردەوە، دەستەبەرکردنی هەلومەرجی ئازادانەی کارکردن و ڕەخساندنی مافی هیوا بۆ عەبدوڵا ئۆجالان.

لە دوای ئەو پرۆسەیەی، کە بە بانگەوازیی عەبدوڵا ئۆجالان لە 27ی شوباتدا دەستی پێکرد و بە هەنگاوی دوولایەنەی تەڤگەری ئازادی گەیشتە قۆناغێکی نوێ، ئێستا سەرنجەکان لەسەر پەرلەمانی تورکیایە تاوەکو ڕێنمایی یاسایی دابرێژێت.

لەم چوارچێوەیەدا، تولای هاتیمۆغۆلاری ئاشکرای کرد، چاوەڕوان دەکەن پەرلەمان بە بێ دواکەوتن یاسایەکی چوارچێوەیی دەربکات، کە متمانە دروست بکات و ڕێگە بۆ یەکگرتنی کۆمەڵایەتی و سیاسی خۆش بکات.

هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاند، سەرجەم کارەکتەرە سیاسییەکان پێگەی ئۆجالان وەک داڕێژەر و دانوستانکاری سەرەکیی پرۆسەکە قبوڵ دەکەن، لەبەر ئەوە هەنگاوی کردەیی بێ بەشداریی ڕاستەوخۆی ئەو مەحاڵە. هۆشدارییشیدا هەڵوێستی دوودڵانەی دەسەڵات پرۆسەکە دەخاتە مەترسییەوە و داوای کرد ئازادیی جەستەیی و هەلومەرجی کاری ئۆجالان بە یاسا گەرەنتی بکرێت.

تولای هاتیمۆغۆلاری جەختی لە بنەمای هاووڵاتیبوونی یەکسان بۆ تەواوی پێکهاتە، زمان و باوەڕەکان کردەوە و ڕایگەیاند، دوای دەەرچوونی یاسای چوارچێوە، پێویستە یاسا نادیموکراتییەکان هەموار یان هەڵبوەشێنرێنەوە و دەستوورێکی نوێی دیموکراتی ئامادە بکرێت تاوەکو ئاشتیی کۆمەڵایەتی بەدی بێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.