ڕاستەوخۆ

تولای هاتیمۆغۆڵاری: گوتاری برایەتیی ئەرزەڕۆم هێشتا چاوەڕێی جێبەجێکردنە

reset font size increase font size

تولای هاتیمۆغۆڵاری، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی (دەم پارتی)، لە دووەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتەکەی لە شاری ئەرزەڕۆم ڕایگەیاند کە ئەو گوتارەی برایەتییەی پێش 107 ساڵ لە کۆنگرەی ئەرزەڕۆمدا پێشکەش کرابوو، تا ئێستاش چاوەڕێی جێبەجێکردن و بوون بە ڕاستییە.

هاتیمۆغۆڵاری لە وتارەکەیدا سەرنجی ڕاکێشایە سەر قەیرانی ئابووری، هەژاری و گەندەڵیی بڵاو لە وڵاتدا و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت ئەم سیستەمە بگۆڕدرێت و هەموو گەلانی نیشتەجێی وڵاتەکە بە زمان و کلتووری خۆیانەوە بە ئازادی بژین.

هەروەها تیشکی خستە سەر پرسی «یاسای چوارچێوە» و پڕۆسەی ئاشتی و پرسیاری ئەوەی کرد: «ئایا بۆ ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، فیگەن یوکسەکداغ و گەڕانەوەی هاوسەرۆکوانەکان، ئایا پێویست بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی دەکات؟ نەخێر. ئەگەر دەسەڵات لە قسەکانیدا ڕاستگۆیە، دەبێت کۆتایی بە زەخت و پەستانەکانی سەر ئازادیی بیروڕا و ڕێکخستنبوون بهێنێت.» ناوبراو هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە فەلسەفەی «ژن، ژیان، ئازادی» دەبێتە بنەمای سەرەکیی خەباتیان.

لە کۆتایی کۆنگرەکەدا و دوای پێشکەشکردنی وتارەکان، هەریەکە لە حامیەت یڵدرم و موحلیس کرماجی وەک هاوسەرۆکانی نوێی دەم پارتی لە ئەرزەڕۆم هەڵبژێرران.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.