ڕاستەوخۆ

شارەوانیی هەولێر هۆشداری دەدات؛ کڕین و فرۆشتن بە زەویی فەرمانبەران قەدەغەیە

reset font size increase font size

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر هۆشدارییەکی توند ئاراستەی سەرجەم فەرمانبەران، هاووڵاتییان و نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە دەکات و ڕایگەیاند، کڕین و فرۆشتن بەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش کراون، پێش تەواوبوونی سەرجەم مامەڵە یاساییەکان و وەرگرتنی تۆماری فەرمی (تاپۆ)، بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی شارەوانیی هەولێر، دوای بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابەشکردنی زەوی، تێبینی کراوە، هەندێک لەو فەرمانبەرانەی زەوییان بۆ دەرچووە یان زەوییەکانیان بە شێوەی کارتە، دەستیان کردووە بە کڕین و فرۆشتن، لە کاتێکدا شارەوانی جەخت دەکاتەوە، ئەم کارە پێچەوانەی یاسایە، هیچ مامەڵەیەک دانپێدانراو نییە و نووسینگەکانی خانووبەرەش لە ئەنجامدانی هەر سەرپێچییەک بەرپرسیار دەبن و ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبنەوە.

شارەوانیی هەولێر ئاماژەی بەوەدا، لە کۆی 82 هەزار ناوی فەرمانبەرانی سنوری شاری هەولێر، تا ئێستا لە 8 قۆناغدا 55 هەزار فەرمانبەر زەوییان پێ دراوە و پرۆسەکەش بۆ تەواوکردنی باقی ناوەکان بەردەوامە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.