کارانەبوونی پەرلەمان و پێکنەهێنانی حکومەت خەریکە نزیکدەبێتەوە لە دوو ساڵ، تاوەکو ئێستاش هێز و لایەنە سیاسییەکان یەکتر بە هۆکاری ڕێکنەکەوتن لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەم تۆمەتبار دەکەن.
پارتی دەڵێ دەستپێشخەریمان هەبووە و بەدەممانەوە نەهاتوون، یەکێتیش دەڵێ، بە دوو شێوە لە پارتی چوینەپێشەوە، بەڵام ئامادە نییە واز لە داواکارییەکانی بهێنێت.
دەستپێشخەری لایەنەکانی دیکەش تا ئێستا هەیچ هەنگاوێکی نوێی لێ سەوز نەبووە.