ڕاستەوخۆ

حەشدی شەعبی: لە هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و سعودیەدا زیاتر لە 20 چەکدارمان کوژراون

reset font size increase font size

دەستەی حەشدی شەعبی لە نووسراوێکدا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی هاوبەشی ئەمریکا و سعودیە بۆ سەر بارەگا فەرمییەکانیان لە چەند پارێزگایەکی عێراق، لانیکەم 20 چەکداریان کوژراون و 32ی دیکەش بریندار بوون.

حەشدی شەعبی لە نووسراوەکەدا ئاماژەی بەوە داوە، ئەم ئامارە سەرەتاییە و بەهۆی بەردەوامیی پرۆسەکانی گەڕان و پشکنین، ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراو و برینداران لە ئارادایە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دەستەکەیان، هێرشەکان بارەگاکانی حەشدی شەعبیان لە پارێزگاکانی بەغدا، واسیت، نەینەوا، بەسرە، کەرکوک، کەربەلا و دیالە پێکاوه، جگە لە زەرەر و زیانی گیانی، زیانێکی مادیی زۆریش بەر بارەگا، ئۆتۆمبێل و کەلوپەلە سەربازییەکانیان کەوتووە.

حەشدی شەعبی جەختی کردووەتەوە، کە لیژنە پەیوەندیدارەکان لە مەیداندا بەردەوامن لە هەڵسەنگاندنی زیانەکان و وردبینی لە زانیارییەکاندا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.