وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وت زیاد دەکەن و بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا هه‌نارده‌کردن له‌سه‌رجه‌م كێڵگه نه‌وتییه‌كانه‌وه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان ده‌ستپێدەکەنەوە.
ساحیب به‌زون، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق دەڵێت، سه‌رجه‌م كێڵگه نه‌وتییه‌كان ئاماده‌ن و به‌رهه‌مهێنان تێیاندا وه‌ك پێشوو ده‌ستپێده‌كاتەوە بۆ ئه‌وه‌ی به ڕێژه‌یه‌كی زیاتر نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی جیهان هه‌نارده بكه‌ن.
گوتیشی، له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ڕێگه‌ی ده‌ریاوه به كه‌شتیی، هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ڕێگه‌كانی دیكه‌شه‌وه به‌رده‌وامییان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی زیاتر بۆ خه‌زێنه‌ی گشتیی به‌ده‌ستبێت.
ئاماژە به‌وه‌شده‌كات، هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا تایبه‌ته‌كانی گواستنه‌وه و كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره گه‌وره‌كان كراوه و زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كارییگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیی ناوخۆش.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران و داخستنی گه‌رووی هورمز، عێراق نه‌وته‌كه‌ی له ڕێگه‌ی بۆریی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا و به تانكه‌ریش بۆ به‌نده‌ری بانیاسی سوریا هه‌نارده ده‌كرد.