باسم محەممەد خودەیر، وەزیری نەوتی عێراق، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە بەرپرسانی عێراق "گفتوگۆیان لەگەڵ لایەنی ئێرانی ئەنجام داوە بۆ تاوتوێکردنی هاتوچۆ و تێپەڕبوونی نەوتکشەکان بە شێوەیەکی بێگرفت لە گەرووی هورمزدا."
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەش دا کە هیوایەکی گەورە هەیە لە "ڕۆژانی داهاتوودا دەستکەوت و تێگەیشتنی گرنگ بەدەست بێنرێت کە بەشداری بکەن لە پاراستن و ئاسانکاریی تێپەڕبوونی بار و کەشتییە نەوتییەکان.
ئەمەش لە کاتێکدایە هەر ئەمڕؤفوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، و عەباس عێراقچی، هاوتا ئێرانییەکەی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین پەرەسەندنەکانی ناو گەروی هورمز و کاریگەرییەکانی لەسەر ئاسایشی دەریایی تاوتوێ کرد.
لەم پەیوەندییەدا عێراقچی باسی لە هەوڵە بەردەوامەکان کرد بۆ گەیشتن بە تێگەیشتنێک کە ببێتە هۆی کردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییەکە.