ڕاستەوخۆ

دوای 17 ساڵ؛ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی سوریا دەکات

reset font size increase font size

بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی سوریا بکات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکومەتی کاتیی سوریا و کۆمەڵێک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان کۆببێتەوە.

یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا ڕایگەیاند، ئامانج لەم سەردانەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ حکومەتی کاتیی سوریا.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە بەرنامەی سەردانەکەی گۆتێرێزدا، چوون بۆ بەرزاییەکانی جۆلان و ئەنجامدانی کۆبوونەوەی تایبەت لەگەڵ ڕێکخراوە مەدەنییەکان و ڕێکخراوەکانی ژنان لە سوریا لەخۆدەگرێت.

ئەمە یەکەم دیداری فەرمیی نێوان سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرکردەکانی سوریا دەبێت لە دوای ساڵی 2009ەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.