بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی سوورێژە لە ناو منداڵاندا دەدات و داوا لە دایکان و باوکان دەکات، پەلە بکەن لە کوتانی منداڵەکانیان بەگوێرەی ئەو خشتەیەی بنکە تەندروستییەکان دایانناوە.
دکتۆر دلۆڤان محەمەد فاتیح، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند، داوا لە سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین هاوکار بن لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی تەندروستی بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی نەخۆشی سوورێژە لە ناو منداڵاندا کە نەخۆشییەکی گوازراوەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێریش جەخت دەکاتەوە، لە کاتی تێکچوونی باری تەندروستیی منداڵ یان دەرکەوتنی نیشانە نائاسایییەکان، پێویستە بە زووترین کات سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی یان نەخۆشخانە بکرێت.