پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، بە تۆمەتی دزینی 19 سەر ئاژەڵ لە قەزای شارەزوور کەسێکیان دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، پاش ئەوەی هاوڵاتیەك سكاڵای تۆمار كرد كە 19 سەر ئاژەڵی لە قەزای سەیدسادق لێ دزاوە، توانیوویانە لەماوەی كەمتر لەچەند كاتژمێرێكدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، تۆمەتبار تەمەنی 29 ساڵە و ئاژەڵەکانی بەئۆتۆمبێل گواستبووەوە بۆ قەزای شارەزوور و بەشێکیانی فرۆشتبوو.
ئەوەش هاتووە، بەبڕیاری دادوەر دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەکە و ئاژەڵە دزراوەكاندا گیرا، توانرا ئاژەڵەکان بۆ خاوەنەکەی بگەڕێندرێتەوە و تۆمەتباریش بەگوێرەی مادەی 444 لە یاسای عێراقی ڕاگیراوە.