ڕاستەوخۆ

چالاکوانێکی کورد لە ئیلام دەستبەسەرکرا

reset font size increase font size

شەپۆلی فشار و دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییان و چالاکوانانی کورد لەلایەن دەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانی ئێرانەوە بەردەوامیی هەیە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە نوێترین پێشهاتدا دەزگای دادی ئێران لە پارێزگای خۆراسانی باکوور، سزای 14مانگ زیندانیکردنی بەسەر ئاریا نوورانی، مامۆستا و هاوڵاتیی کوردی خەڵکی خۆراساندا سەپاندووە کە پێشتر و لە کاتی خۆپێشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ڕابردوودا دەستبەسەر کرابوو؛

 ئەمەش لە کاتێکدایە لەو نامە فەرمییەی ئاڕاستەی کراوە، هیچ ئاماژەیەک بە جۆری تۆمەتەکان یان بەڵگەکانی پشت ئەم بڕیارە نەکراوە.

هاوکات لەگەڵ ئەم سزایە و بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە ئەمنییەکان لە شارستانی مێهرانی سەر بە پارێزگای ئیلام، هاوڵاتی و چالاکوانێکی مەدەنیی کوردیان بە ناوی سەعید ئاسارە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کردووە.

سەعید ئاسارە کە خەڵکی مەلەکشاهی و دانیشتووی شارۆچکەی ئیسلامییەی سەر بە مێهرانە، ڕۆژی سێشەممە، بەبێ نیشاندانی چ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

 سەرڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ دامەزراوە ئەمنییەکان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری گرتنەکەی، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی نەدراوە و ناوبراو لە سەرەتاییترین مافەکانی وەک پەیوەندیی تەلەفۆنی، چاوپێککەوتن و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.