ڕاستەوخۆ

کۆى گشتى بارانبارینى ئەمساڵ لە ناوچە جیاوازەکانى هەرێم بڵاوکرایەوە

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم ئاماری بارانبارینی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی داتاکان پارێزگای هەڵەبجە زۆرترین و پارێزگای هەولێریش کەمترین بڕی بارانیان لێ باریوە.

کەشەناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمساڵ زۆرترین بڕى باران لەسەر ئاستى شارەکانى هەرێم لە هەڵەبجە بووە کە بڕەکەى 1052.9 ملیمەتر بووە و کەمترین بڕیش لە شارى هەولێر بووە کە بڕەکەى 674.1 ملیمەتر بووە.

کەشناسیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆى گشتى بڕى بارانبارینى ئەمساڵى بڵاوکردەوە کە بەمجۆرەن؛ لە شارى هەولێر 674.1 ملیمەتر لە سلێمانى 1034.4 ملیمەتر لە دهۆک 860.7 ملیمەتر لە هەڵەبجە 1052.9 ملیمەتر بووە.

کەشناسیی هەرێم ڕاشیگەیاند، ڕێژەى بارانبارین لەسەر ئاستى ئیدارە سەربەخۆکان بەمجۆرە بووە؛ لە سۆران 953.2 ملیمەتر لە زاخۆ 973.9 ملیمەتر لە ڕاپەڕین-ڕانیە 1193.3 ملیمەتر و لە گەرمیان 516.5 ملیمەتر باران باریووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.