ڕاستەوخۆ

دەستوەردانی پەرلەمانتارێکی عەسائیب لە وەزارەتی پیشەسازی ناڕەزایەتی لێ دەکەوێتەوە

reset font size increase font size

بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ڕەفیق ساڵحی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سادیقوونی باڵی سیاسیی عەسائیبی ئەهلی حەق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوە و ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانی لەسەر ئاستی شەقامی عێراقی لێکەوتەوە.

دوای ئەوەی ڕەفیق ساڵحی بە زۆر دەچێتە سەر کورسیی بەڕێوەبەری گشتی لە کۆمپانیایەکی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان و مامەڵەیەکی توند لەگەڵ بریکاری وەزارەت دەکات.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت لە کاتی سەردانیکردنی بۆ کۆمپانیاکە بە بیانووی بەدواداچوون بۆ کێشەیەک، ساڵحی لەسەر کورسیی بەڕێوەبەری گشتی دادەنیشێت و لە وەڵامی ناڕەزایەتیی ناسڕ کازم جەبر، بریکاری کارگێڕیی وەزارەتەکە پێی دەڵێت: "ئەگەر بە دڵت نییە، فەرموو دەرگات لێ کراوەیە و بڕۆ دەرەوە". هەروەها داوای ئامادەبوونی دەستبەجێی بەڕێوەبەری گشتی و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕیی کۆمپانیاکە دەکات.

ئەم هەڵسوکەوتەی پەرلەمانتارەکە وەک دەستوەردانی ڕاستەوخۆ لە کاروباری جێبەجێکردن و سووکایەتیکردن بە بەرپرسانی دەوڵەت لەناو دامەزراوە فەرمییەکاندا سەیر کراوە، لە کاتێکدا بە گوێرەی دەستوور ڕۆڵی پەرلەمانتار تەنیا چاودێریکردن و یاسادانانە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.