ڕاستەوخۆ

شۆیگو هۆشداریی توند دەداتە وڵاتانی باڵتیک و فینلاند

reset font size increase font size

ڕوسیا هەڕەشەی بەکارهێنانی مافی بەرگریی دەکات ئەگەر ئاسمانی وڵاتانی دراوسێ بۆ هێرشکردنە سەری بەکاربهێنرێت.

سێرگی شۆیگو، سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا، هۆشدارییەکی ڕاستەوخۆی ئاراستەی فینلاند و دەوڵەتانی باڵتیک کرد لە بارەی فڕینی درۆنەکانی ئۆکرانیا بە ئاسمانی ئەو وڵاتانەدا بەرەو خاکی ڕوسیا.

شۆیگو ڕایگەیاند، ئەم کارە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە خەڵکی سڤیل و ژێرخانی مەدەنیی وڵاتەکەی.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، ئەم دۆخە یان نیشانەی شکستی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ڕۆژئاوایە، یان ئەو دەوڵەتانە بە ئەنقەست ئاسمانی خۆیان خستووەتە خزمەتی هێرشەکانی ئۆکرانیا.

شۆیگو جەختی کردەوە، ئەگەر بژاردەی دووەم ڕاست بێت، ئەوا ڕوسیا بەپێی ماددەی 51ی پەیمانی نەتەوە یەکگرتووەکان، مافی یاسایی خۆیەتی بۆ بەرگریی وەڵامی سەربازیی هەبێت، چونکە ئەمە وەک هێرشی چەکداری بۆ سەر وڵاتەکەی هەژمار دەکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.