دوای 15 ڕۆژ له داخرانی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌روازی نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمەران بەڕووی هاوڵاتییانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کرایەوە.
دوابەدوای بڕیارەکە، سەرجەم کارمەند و فەرمانبەرانی ئەو دەروازە سنورییەی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە سەر کارەکانیان و هاتوچۆی بازرگانی و گه‌شتیاری تێیدا ئاسایی بوه‌ته‌وه.
ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمەران ساڵانە بە بڕی 6 ملیار دۆلار جموجۆڵی بازرگانی تێدا دەکرێت، دوابەدوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆسەر ئێران کارەکانی وەستاند، ئەمڕۆ دوای 15 ڕۆژ بە فەرمی کرایەوە.