ڕاستەوخۆ

ئێران دوو زیندانى سیاسى لە سێدارەدا

reset font size increase font size

دەزگاى دادوەرى ئێران بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سزاى لە سێدارەدانى دوو زیندانیی سیاسی جێبەجێکران، لە هەمانکاتدا ڕێکخراوەکانى بوارى مافى مرۆڤ ئاماژەبەوەدەکەن، چوار زیندانى دیکەى سیاسى ئەگەر هەیە سزاى لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێبکرێت.  

لە ڕاگەیەندراوەکەى دەزگاى دادوەرى ئێراندا هاتووە، ئەو دوو زیندانیەى ئەمڕۆ لەسێدارەدراون بریتین لە هەریەکە لە ئەکبەر دانشوەرکار و محەممەد تەقەوی سەنگدەهی.

 باسلەوەشکراوە، ئەو دوو کەسە لە پاییزی 2023 دەستگیرکران و لەلایەن سەرۆکی لقی ٢٦ـى دادگای شۆڕشی تاران سزاى لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕێکخراوەکانى بوارى مافى مرۆڤ دەڵێن، چوار زیندانیی دیکە بە ناوەکانی  بابەک عەلیپوور، پویا قوبادی، وەحید بەنی‌عامیریان و ئەبوولحەسەن مونتەزەر، سزای لەسێدارەدانیان بە سەردا سەپێندراوە و ئەگەرى جێبەجێکردنی سزاکە هەیە .

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.