شاسوارعەبدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی كردووه و دەڵێت، پێویستە پەلە بکرێت لە یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق . هه‌ر له نوسراوه‌كه‌دا، شاسوارعەبدولواحید ده‌ڵێت، یەکلاکردنەوەی دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، پێویستە بە شێوەیەکی بەپەلە هەنگاوی بۆ بنرێت، بەو پێیەی شایستەیەکی دەستوورییە و مافی كورده.
گوتوشیه‌تی، دواخستنی پرسی سەرۆککۆمار وادەکات، قەیرانەکان لە هەرێمی کوردستان زیاتر درێژە بکێشێت.
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، پشتگیری خۆی بۆ ئه‌نجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان لە نزیکترین کاتدا دووپات كردووه‌ته‌وه.