هاوسەرۆکی نوێی ئەنجومەنی گەلی شەنگال ڕایگهیاند، لەو بارودۆخە هەستیارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، پێویستییان بە گۆڕانکاریی گەورە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان هەیە.
ئازاد حسێن، هاوسەرۆکی نوێی ئەنجومەنی گەلی شەنگال گوتیشی، بۆ پاراستنی خۆیان، پێویستیان به هێزی دهرهكیی نییه و کچ و کوڕانی ئێزیدی توانای پاراستنی ناوچەکەی خۆیان هەیە.
ئازاد حسێن، پهیامیشی ئاڕاستەی بەغداد کرد و داوایکرد، لە چوارچێوەی یاساکانی عێراقدا، دان بە مافی خۆبەڕێوەبەریی شەنگالدا بنرێت، بۆ ئەوەی لەگەڵ حکومهت پێکەوە، خزمەتی ناوچەکە بکەن.
هاوسەرۆکی نوێی ئەنجومەنی گەلی شەنگال، باسی لهوهش كرد، دەرگایان بۆ هەر لایەن و کەسێک کراوەیە، کە بیەوێت خزمەت بە شەنگال بکات.