ڕاستەوخۆ

دوای نۆ ساڵ ئیلهام ئەحمەد سەردانی عەفرینی کرد

reset font size increase font size

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ڕۆژئاوای کوردستان، لە دوای ساڵی 2018 و داگیرکردنی عەفرینەوە، بۆ یەکەمین جار سەردانی عەفرینی کرد.

ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لەبارەی وردەکاریی سەردانەکەیەوە ڕایگەیاند، دوای 9 ساڵ سەردانی گوندی زەرکای سەر بە شارۆچکەی ڕاجۆی لە شاری عەفرین کرد و لەلایەن هاووڵاتییانەوە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازیی لێ کراوە.

ئیلهام ئەحمەد لەبارەی ئامانجی دیدارەکانی لەگەڵ خەڵکدا ڕایگەیاند: "لەو سەردانەدا پیرۆزبایی جەژنی قوربانمان لە گەلەکەمان کرد و لە نزیکەوە لەگەڵ هاووڵاتییان دانیشتین"، گوتیشی: "بە تەواوی گوێمان لە کێشە، داواکاری و پێداویستییەکانی هاووڵاتییانی ناوچەکە گرتووە".

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە جەختی لەوەش کردەوە، لەم سەردانەدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی حکوومەتی کاتی کۆبووەتەوە و گوتی: "لە لایەن خەیرۆ ئەلعەلی داود بەڕێوەبەری ناوچەی عەفرین و سوراقە عەمۆری بەرپرسی ئاسایشی ناوخۆ لە باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی ناوچەی عەفرین پێشوازیمان لێ کرا، لە کۆبوونەوەکەشدا دۆخی ناوچەکە، کێشە بەردەوامەکان و کارووبارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بە تەواوی هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە".

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان