ڕاستەوخۆ

لە هۆتێلەکەی جەیمس بۆند؛ ئەمریکا و ئێران ڕێککەوتنی کۆتایی واژۆ دەکەن

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا ڕایگەیاند، هاوینەهەوار و هۆتێلی ناوداری "بورگنشتاوک" لەسەر دەریاچەی لوسێرن، ڕۆژی هەینی داهاتوو میوانداریی مەراسیمی فەرمیی واژۆکردنی لێکگەییشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر بڕیار بوو مەراسیمەکە لە شاری جنێف بەڕێوە بچێت.

وەزارەتەکە لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ئاماژەی بەوە کردووە کە گۆڕینی شوێنەکە دوای گفتوگۆی چڕ و هاوئاهەنگیی نزیک هاتووە لەگەڵ لایەنەکانی ئەمریکا، ئێران، پاکستان و قەتەر، کە دوو وڵاتی دوایی وەک نێوەندگیر لەم قەیرانەدا ڕۆڵ دەگێڕن.

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ "واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە ڕۆژی هەینی، 19ی حوزەیران لە کانتۆنی نیدوالدن بەڕێوە دەچێت و شوێنەکە بە پێشنیاری نێوەندگیرانی قەتەری و پاکستانی و بە ڕەزامەندیی واشنتن و تاران دیاری کراوە."

حکومەتی سویسرا بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، ڕێکاری توندی گرتووەتە بەر؛ بەجۆرێک نزیکەی 2000 سەرباز ئەرکی پاراستنی هۆتێلەکە دەگرنە ئەستۆ.

 هاوكات لە 18 تاوەکو 20ی حوزەیران، گەشتە ئاسمانییەکان لە ئاسمانی چیای بورگنشتاوک بە تەواوی قەدەغە دەکرێن.

ئەمە یەکەمین جار نییە ئەم هاوینەهەوارە شاخاوییە ناودارە دەبێتە چەقی ڕووداوە دیپلۆماسییە گەورەکانی جیهان؛ پێشتریش لە حوزەیرانی 2024دا، لوتکەی ئاشتیی ئۆکراینا بە بەشداریی دەیان شاندی نێودەوڵەتی لەم شوێنەدا بەڕێوە چوو.

هاوکات ئەم هۆتێلە مێژووییە لە کایەی سینەماشدا ناسراوە، کاتێک لە ساڵی 1964 وەک شوێنی وێنەگرتنی فیلمی بەناوبانگی "گۆڵد فینگەر" (Goldfinger) لە زنجیرە فیلمەکانی جەیمس بۆند بە پاڵەوانێتیی شۆن کۆنەری بەکارهێنرا.

 Die oberen Zehntausend Vergangenheit mit Anschluss an die Zukunft | Espazium

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.