ڕاستەوخۆ

ئیسرائیل: چاوەڕێی گڵۆپی سەوزی ئەمریکاین بۆ لێدانی ئێران

reset font size increase font size

ئیسرائیل ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ دژی ئێران نیشان دەدات و وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتەش دەڵێت، ئامانجەکان دیاریکراون؛ لە سەرووی هەمووشیانەوە، لێدانی ژێرخانی وزە و کارەبا و بنبڕکردنی شوێنەوارەکانی ڕێبەرایەتیی ئێران.

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە میانی کۆبوونەوەیەکی ئەمنیدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی جەنگ دژی ئێران.

کاتز ئاماژەی بەوە کرد، سوپای ئیسرائیل لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ بەرگری و هێرش. جەختیشی کردەوە، "هەموو ئامانجەکان دیاریکراون."

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە ئێستادا چاوەڕێی گڵۆپی سەوزی ئەمریکایە بۆ ئەوەی چەند هەنگاوێکی یەکلاکەرەوە بنێت. ناوبراو دیاریکرد، "کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی بنەماڵەی خامنەیی و جێگرەوەکانی، تەقاندنەوەی وێستگەکانی وزە و کارەبا، هەروەها تێکشکاندنی ژێرخانی ئابووریی ئەو وڵاتە  ئامانجی داهاتووی سوپای ئیسرائیلن".

کاتز هۆشداریی ئەوەشیدا، هێرشی ئەمجارەیان جیاواز و کوشندە دەبێت و گوتی، "ئەمجارە گورزەکان پڕئازارترین شوێنەکان دەگرێتەوە، کە دەبێتە هۆی داڕمانی بنەماکانی ڕژێمی ئێران".

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.