وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، 85%ـی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، كاره‌بای 24 كاتژمێرییان بۆ دابین كراوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار مۆلیده كوژاونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ 23ـی نیسانی 2026، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، نزیكه‌ی 5 ملیۆن و 500 هه‌زار هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان، كاره‌بای 24 كاتژمێرییان بۆ دابین كراوه، كه ده‌كاته 85%ـی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان.
ئاشكراشی كردووه، به هۆی پرۆژه‌ی ڕووناكییه‌وه، زیاتر له پێنج هه‌زار و 900 مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان كوژێنراونه‌ته‌وه، كه ده‌كاته نزیکەی 85٪ـی کۆی گشتی مۆلیدەکانی هه‌رێمی کوردستان.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له هه‌ولێر یه‌ك ملیۆن و 935 هه‌زار، له سلێمانی 495 هه‌زار، له هه‌ڵه‌بجه 135 هه‌زار و له دهۆك 495 هه‌زار هاوڵاتی له پرۆژه‌ی ڕووناكی سودمه‌ند بوون.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌شڵێت، هەموو هاوبەشانی ماڵان، کە دەبنە بەشێک لە پڕۆژەی ڕووناکی لەو ناوچانە، لە داشکاندن بەڕێژەی 50٪، 25٪ و 15٪ لە سەر پسوڵەی کارەبا بۆ سێ مانگی یەکەم، وەک بەشێک لە قۆناغی ڕاگوزەر بۆ جێگیركردنی نرخە نوێیەکانی کارەبا سودمەند دەبن.