ڕاستەوخۆ

ئێران ڕێگا دەدات کەشتیە ژاپۆنیەکان لە گەرووى هورمز بپەڕنەوە

reset font size increase font size

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی کیۆدۆ نیوزی ژاپۆنی ڕایگەیاند، تاران ئامادەیە ئاسایشی هاتوچۆی ئەو کەشتییە ژاپۆنییانە دابین بکات کە بە گەروی هورمزدا تێپەڕ دەبن.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە، وڵاتەکەی گەروی هورمزی دانەخستووە و ڕێڕەوەکە کراوەیە، گوتیشی، ئێران ئامادەیە ڕێڕەوێکی ئارام بۆ ئەو کەشتییانە دابین بکات کە پەیوەندییان بە وڵاتانی وەک ژاپۆنەوە هەیە، بەو مەرجەی هەماهەنگیی پێویست لەگەڵ تاران ئەنجام بدەن.

ژاپۆن نزیکەی 90٪ی هاوردەی نەوتەکەی لە وڵاتانی کەنداوەوە دابین دەکات و سەرجەمیان بە گەروی هورمزدا تێپەڕ دەبن.

لێدوانەکانی عێراقچی دوای ئەوەدێت، لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا چەندین کەشتی لە ئاوەکانی کەنداو کراونەتە ئامانج.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.