ماڵپەری ئەکسیۆس بڵاوی کردەوە کە بەرپرسانی باڵای ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆبوونەوەیەکی نهێنی و هەستیاردا تاوتوێی هەنگاوەکانی داهاتووی واشنتۆنیان سەبارەت بە جەنگی ئێران و ململانێی نێوان سعودی و حووسییەکان لە یەمەن کردووە.
بەگوێرەی زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکی کە ماڵپەرەکە بڵاوی کردووەتەوە، کۆبوونەوەکە لە ئاستێکی باڵادا بەڕێوە چوە و تێیدا گفتوگۆی قوڵ و بڕیاردان لەسەر چەند تەوەربەرێک کراوە.
سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکەش لەلایەن مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کراوە و هەریەک لە پیت هیگسیث، وەزیری بەرگری، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی کۆشکی سپی، جۆن راتکلیف، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ناوەندی (سی ئای ئەی)، و جەنەراڵ دان کێن، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا، تێیدا بەشدار بوون.