ڕاستەوخۆ

پەرلەمانی عێراق سبەی دەنگ لەسەر ڕاسپاردەکانی قەیرانی سووتەمەنیی هەرێمی کوردستان دەدات

reset font size increase font size

بڕیارە سبەی یەکشەممە، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و تیایدا، جگە لە خوێندنەوەی چەند پڕۆژەیاسایەک، دەنگیش لەسەر ڕاسپاردەکانی لیژنەی نەوت و غاز بدرێت سەبارەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی سووتەمەنی و یەکلاکردنەوەی دۆسیەی پشکی ڕۆژانەی نەوتی هەرێمی کوردستان کە ٥٠ هەزار بەرمیلە.

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق بە "نووچە تیڤی" ڕاگەیاند کە ئەگەر ڕاسپاردەکان پەسەند بکرێن، ڕاستەوخۆ دەبنە بڕیار و بۆ جێبەجێکردن ئاراستەی حکومەت دەکرێن. بەگوێرەی ڕاسپاردەکان، دوو بژاردە خرانەڕوو بۆ یەکلاکردنەوەی پشکی ٥٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی هەرێم:

بژاردەی یەکەم: ئەو ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەی وەک پشکی ڕۆژانەی هەرێم دیاری کراوە، بدرێتە کۆمپانیای بەڕێوەبردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، و لە بەرامبەردا وەزارەتی نەوتی عێراق سووتەمەنیی پێویست بۆ پارێزگاکانی هەرێم بەپێی ڕێژەی دانیشتوان دابین بکات.

بژاردەی دووەم: ئەگەر بژاردەی یەکەم جێبەجێ نەکرا، ئەوا بڕی ٥٠ هەزار بەرمیلە ڕۆژانەکەی پشکی هەرێم زیاد بکرێت و بە نرخی پاڵپشتیکراو، هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق، بۆ هاووڵاتییانی هەرێم دابین بکرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.